به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :هه‌ڵگورد حیکمه‌ت به‌رپرسی ڕاگه‌یێنه‌ریی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان به ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "دیفنس وان"ی وت: بێگومان هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و کورده‌کان خه‌ونی سه‌ربه‌خۆییان هه‌یه و له ئێستادا گرینگ‌ترین ئامانجی ئه‌وان شکستدانی داعش و وه‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆییه.
ژێنڕاڵ جه‌ماڵ محه‌مه‌د عومه‌ر، سه‌رۆک ئه‌رکانیی هێزه چه‌کداره‌کانی هه‌رێمی کوردستان له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌م ماڵپه‌ڕه جه‌ختی کرد: ده‌بێ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی له ڕێگای چه‌ندین میکانیزمی تایبه‌ت وه‌کوو دانوستان ئه‌نجام بدرێت.
ناوبراو وتیشی: ده‌بێ له ڕێگای به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی و دانوستان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی به‌ره‌وپێشه‌وه بچین.
سه‌رۆک ئه‌رکانیی هێزه چه‌کداره‌کانی هه‌رێمی کوردستان پێیوایه که له عێراق ئاشتی جێگیر نابێت چونکه له ئێستادا که‌سانێک له‌م وڵاته‌دان که ئه‌گه‌ر له سه‌رووی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی بن هه‌مان زه‌ینییه‌ت و بیرۆکه‌ی ده‌وڵه‌ته پێشووه‌کان له دژی کوردستانیان هه‌یه و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ کورده‌کان ده‌که‌ن.
ژێنڕاڵ جه‌ماڵ عومه‌ر وتیشی: ئێمه به ناوه‌وه به‌شێک له عێراقین. عێراق له شه‌ڕی دژ به داعش هیچ یارمه‌تییه‌کی به ئێمه نه‌کرد به‌ڵام وڵاتانی دیکه له پاسه‌وانی له کوردستان یارمه‌تی ئێمه‌یان دا و چه‌کی قورس و جیهازاتی سه‌ربازییان بۆ ئێمه نارد.
ناوبراو له‌باره‌ی هۆکاری پێداگریی کورده‌کان له‌سه‌ر ته‌یارکردنی زیاتری سه‌ربازیی خۆیان ڕاشیگه‌یاند: که‌سێک چ ده‌زانێت مومکینه پاش له‌ناوبردنی داعش دوژمنێکی دیکه له دژی کورده‌کان سه‌رهه‌ڵبدات که‌واته ده‌بێ ئێمه بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ ئه‌وان ئاماده ببین....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٦ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٥:٠٠
News ID: 781475
به‌رپرسێکی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت: دوو ئامانجی گرینگی کورده‌کانی عێراق شکستدانی داعش و گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆییه.